كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی: په‌یامی ناوه‌ندی بڕیار ره‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی قووڵه
"ئەوەی كە گوزارشت لە كۆی كێشەكانی خەڵك بكات و خەمی یەكێتی بێت ئەوە زۆرینەیە"
K24 - ھەولێر
لەبارەی پەیامەکەی هەریەکە لە كۆسرەت رەسووڵ عەلی و بەرھەم ئەحمەد ساڵح جێگرانی سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان کە بە بۆنەی جەژنەوە بڵایانکردەوە، كادیرێكی پێشكەوتووی ئەو حزبە دەڵێ: "زۆرینە لە ناو یەكێتی ئەوانەن كە گوزارشت لە كێشەكانی خەڵك بكات و خەمی گەورەبوونەوەی یەكێتیان بێت".
به‌كر سدیق كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی له باڵی ناوه‌ندی بڕیار به كوردستان24 راگه‌یاند: "زۆرینه له نێو یه‌كێتیدا به‌وه نییه چه‌ند كه‌س له نێو مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵته، به‌ڵكو ئه‌وه زۆرینه‌یه كه گوزارشت بكات له كۆی كێشه‌كانی خه‌ڵك و هاوكات خه‌می گه‌وره‌یی یه‌كێتی نیشتمانی بێت".