ئۆنده‌ر: داواكه‌ی ئۆجه‌لان شاندێكی بوێری ده‌وێت
K24 - ھەولێر
سری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و ئه‌ندامی شاندی ئیمڕالی له‌باره‌ی په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری په‌كه‌كەوە ده‌ڵێت، پێویسته شاندێكی بوێر له‌باره‌ی داواكه‌ی ئۆجه‌لان رۆڵی خۆی بگێڕێت.
ئۆنده‌ر له لێدوانیكیدا بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی نزیك لە په‌كه‌كه په‌یامی ئۆجه‌لانی هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی، ئۆجه‌لان كه‌سێكی خاوه‌ن بڕیار و تێگه‌یشتووه و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌دات، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌تی توركیا وه‌فایان بۆ به‌ڵێنه‌كانیان نییه. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، به بۆردوومانكردنی چیا و شاره‌كان هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌وان وه‌ك شاندی ئیمڕالی هه‌میشه ویستویانه رێگای ئاشتیانه به‌كار بهێنن، پێویستیشه له قۆناغی نوێ‌دا شاندێكی شاره‌زا و بوێر بۆ چاره‌سه‌ر پێكبێت و به‌پیر داواكه‌ی ئۆجه‌لانه‌وه بچێت.