بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی ھێزی پێشمەرگەدا تەقیەوە
K24 – گەرمیان
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراو لە گوندی بایزەی سەر بە ناحییەی جەلەولا بە ئۆتۆمبێلێكی ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا 2 پێشمەرگە برینداربوون.
گوتیشی: "ھۆبەی راگەیاندنی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر ھەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و ئاشكرای كرد ئەو پێشمەرگەی برینداربوونە سەر بە یەكەكانی 70 ھێزی پێشمەرگەن".
تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە كاتێكدایە پێشتر تیمەكانی ھەڵگرتنەوەی وەزاتی پێشمەرگە و تیمە نێودەوڵەتییەكان رایانگەیاندبوو كە ئەو ناوچەیە لە مین پاككراوەتەوە، بۆیە لە ئێستادا ھێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو بۆمبە پێشتر لەوێ ماوەتەوە یان تازە دانراوە.