روسیا: له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی سوریا هیچ كیشه‌یه‌كمان له‌گه‌ل ئێران نییه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند مۆسكۆ و تاران سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی سوریا هیچ جیاوازییه‌كان نییه، كه له نێوان روسیا و ئه‌مریكا ئیمزاكراوه.
ئاژانسی RIA روسی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند رێككه‌تنه‌كه له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا میخائیل بۆ‌گدانۆڤ و هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، حوسێن جه‌باری ئه‌نساری تاوتوێ ده‌كرێت.
ئاژانسی ئیرنای ئێران رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند ئه‌نباری سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی روسیا.