داعش جه‌ژنی قوربان به سه‌ربڕینی زیندانییه‌كانی ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
داعش به شێوازی سه‌ربڕینی مه‌ڕو ماڵات، جه‌ژنی قوربان به سه‌ربڕینی زیندانییه‌كانی ده‌كاته‌وه.
داعش ڤیدیۆی سه‌ربرێنی زیاتر له 10 زیندانی له رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان بڵاو ده‌كاته‌وه كه له كوشتارگه‌ی (قه‌سابخانه‌ی) دیره‌زور له سوریا ئه‌م كاره قیزه‌ونه ئه‌نجامداوه و قوربانییه‌كانیشی هاوشێوه‌ی مه‌ڕو ماڵات له كوشتارگهدا هه‌ڵواسیوه، پێش ئه‌وه‌ی كه سه‌ریان ببڕێت.
قوربانییه‌كان به سیخۆری بۆ ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كراون و له كوشتارگه‌ی دێره‌زور ده‌ستیان له پشته‌وه به‌ستراوه و سه‌راوژێر ههڵاوسراون، پێش ئه‌وه‌ی كه سه‌ریان ببڕدرێن.
داعش ڤیدیۆیه‌كی 12 خوله‌كی ئه‌م سه‌ربڕینه و سه‌ربڕینه‌كانی رابردوو به مۆنتاژكراوی بڵاو كردۆته‌وه.
بورجی ئیفێل له پاریس بۆ هه‌ندێ له وێنه‌كانی ناو ڤیدیۆ به‌كارهێنراوه كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ هێرشی شاری نیس له مانگی ته‌موزی رابردوو.





