ته‌رمی منداڵ و گه‌نجێكی كۆچبه‌ری عێراقی له رووبارێكی ئه‌وروپا ده‌رهێنران
سێ منداڵ و پیاوێكی تر بێ سهرشوێنن
K24 – هه‌ولێر
ته‌رمی منداڵێكی شه‌ش ساڵی و گه‌نجێكی 26 ساڵی عیراقی له رووباری دانوب له بولگاریا ده‌رهێنران، پاش ئه‌وه‌ی كه به‌له‌مێكی هه‌ڵگری 10 كۆچبه‌ر له ناو رووبار نقووم بوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، پۆلیس بولگاریا رایگه‌یاند سێ منداڵ و پیاوێكی تر بێ سه‌روشوێنن.
ته‌رمی منداڵ و گه‌نجه‌كه، دوو رۆژ پاش رزگاركردنی چوار كۆچبه‌ر ده‌رهێنراون كه به‌له‌مه‌كه‌یان له دوورگه‌یه‌كی باكووری رۆژئاوای بولگاریا له‌ناو رووباری دانوب نقووم ببوو.
كۆچبه‌ران هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان پێ نه‌بووه كه 10 ئه‌ندامی خێزانێكی عیراقین و له به‌رده‌وامی رۆیشتنیان بۆ رۆژئاوای ئه‌وروپا به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی رۆمانیا ده‌چوون.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ناره ئاوییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی بولگاریا رایگه‌یاند ده‌ستمان به گه‌ڕان كرد، پاش ئه‌وه كه كۆچبه‌ران پێیان راگه‌یاندین شه‌ش كه‌سیان له‌كاتی نقوومبوونی به‌له‌م كه‌توونه‌ته ناو ئاوی رووبار.
گوتیشی پۆلیس هێشتا به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به‌دوای سێ منداڵی تر كه ته‌مه‌نیان دوو و چوار و شه‌ش ساڵین، له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر.
بولگاریا سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا تێلبه‌ند كردووه بۆ پێشیگرتنی به تێپه‌ربوونی كۆچبه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای یارمه‌تی له برۆكسێل كردووه بۆ ناردنی پۆلیس و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و ئامێری چاودێری بۆ باشتر پاراستنی سنووره‌كانی.
هێشتا دیار نییه كه هاوڵاتیانی عیراقی خه‌ڵكی چ شار و ناوچه‌یه‌كن.