له ميحوه‌رى باشيك پێشمه‌رگه په‌لامارێكى داعشى تێك‌شكاند
دوا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێزى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى باشيك به‌ره‌نگارى په‌لامارێكى چه‌كدارانى داعش بوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێزى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى باشيك به‌ره‌نگارى په‌لامارێكى چه‌كدارانى داعش بوونه‌وه و وێڕاى زيانى گيانى ژماره‌يه‌ك ئۆتۆمبێل و كه‌رسته‌ى سه‌ربازى ئه‌و چه‌كدارانه‌يان تێك‌شكاند.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌يى هه‌ڵگورد ليوا مو‌سا گه‌ردى رايگه‌ياند، په‌لاماره‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له كاتژمێر 03:15 خوله‌كى دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌ستيپێكردووه.
گوتيشى: هێزى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى وردى هه‌واڵگرى ئاگادارى جموجۆڵى ئه‌و چه‌كدارانه بوونه و به‌و هۆيه‌وه توانيويانه زه‌برى كوشنده له چه‌كدارانى داعش بوه‌شێنن.
ئه‌و فه‌رمانده‌يه كه له رێگه‌ى په‌يوه‌ندى مۆبايله‌وه قسه‌ى ده‌كرد، گوتيشى: ئۆتۆمبێلێكى چه‌كداره‌كان تێكشكێندراوه و ئاگرى گرتووه و هێزى پێشمه‌رگه ده‌رفه‌ت نادات چه‌كدارانى داعش فرياى ئه‌و چه‌كدارانه‌يان بكه‌ون كه له ناو ئۆتۆمبێله تێكشكاوه‌كه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، مه‌زنده ده‌كرێت ژماره‌يه‌كى به‌رچاو چه‌كدارى داعش كوژرابن، به‌ڵام به هۆى به‌رده‌وامى شه‌ڕه‌كه‌وه تا ئێستا به دياريكراوى ژماره‌يان نازاندرێت.