ئه‌مریكا كوژرانی هاوڵاتیانی سیڤیل له‌ هێرشه‌كانی له‌ سوریا پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌

له‌ سێ هێرشی هه‌وایی ئه‌مریكا له‌ سوریا هاوڵاتیانی سڤیل بوونه‌ قوربانی

K24 – هه‌ولێر

سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند سێ هێرشی هه‌وایی له‌ دژی رێكخراوی داعش له‌ سوریا له‌ ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردوو له‌وانه‌یه‌ كوژرانی هاوڵاتیانی سڤیل لێكه‌وتبێته‌وه‌.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هێرشێك له‌ دێره‌زور له‌ رۆژی حه‌وتی ئه‌یلول، هێرشێكی تر له‌ ره‌قه‌ له‌ رۆژی 10 ئه‌یلوول و هێرشی سێیه‌م له‌ شه‌دادییه‌ له‌ رۆژی 12 ئه‌یلول له‌وانه‌یه‌ هاوڵاتیانی سڤیل بوونه‌ قوربانی.