71مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 71مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی به تیشك خستنه سه‌ر هه‌وڵی هاوبه‌شی جیهانی بۆ په‌ره‌پێدان و كۆتاییهێنان به هه‌ژاری و برسێتی و پێشخستنی یه‌كسانی و پاراستنی ژینگه تا ساڵی 2030 ده‌ستیپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لایه‌ن سه‌رۆكی 71مین كۆبووونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پیتێر تۆمسۆن باڵیوزی فیجی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرایه‌وه، كه له قسه‌كانیدا ئاماژه به گرنگی به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه كرد كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ په‌ره‌پێدان ده‌ستنیشانكراوه، كه 17 ئامانج له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه دیاری كراون و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵی پێشخستنیان ده‌درێت.
193 وڵات به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوونه كه "ئامانجه‌كانی په‌ره‌پیدانی به‌رده‌وام" ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه ده‌بێت، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌و ئامانجه راگه‌یه‌نرا و بۆ ماوه‌ی ئه‌مساڵیش به‌رده‌وام ده‌بێت.