ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كیمیایی داعش له عێراق تێك ده‌شكێنێت
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا "هه‌ڕه‌شه‌ی كیمیایی گه‌وره‌ی" داعش له عێراق تێك ده‌شكێنن، پاش ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه بینایه‌ك له ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌و شوێنه وه‌ك كارگه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن داعشه‌وه به‌كار ده‌هات.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واییه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند به ئامانجكردنی ئه‌و شوێنه له نزیك موسڵ، "هه‌ڕه‌شه‌ی كیمیایی گه‌وره‌ی" داعشیان له‌ناو بردووه كه ئه‌و شوێنه له‌وانه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كیمیایی كوژه‌ر وه‌ك گازی كلۆر و خه‌رده‌ل به‌كار ده‌هات. به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی زیاتر ئاشكرا نه‌كرد.
جه‌نه‌راڵ جێفری هاریگیان گوتی هێرشی هه‌وایی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجامدراوه كه زیاتر له 50 ئامانجیان له‌و شوێنه له‌ناو بردووه و فڕۆكه بۆمهاوێژهكانی B-52 و F-18D به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بوونه.
به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند به گشتی 12 فڕۆكه بۆ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌كارهێنراون.