ئاگری 3 بیره نه‌وتی دیكەی گه‌یاره كۆنتڕۆڵ دەكرێت
K24 - ھەولێر
تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكوور توانیویانه ئاگری 3 بیره نه‌وتی دیكه‌ی گه‌یاره كۆنترۆڵ بكه‌ن، ته‌نها دوو بیره نه‌وت ماوه بۆ ئەوەی ئاگری ته‌واوی كێڵگه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی رایگه‌یاند، تیمه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئاگری سێ بیره نه‌وتی دیكه‌یان له كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره كۆنترۆڵكردووه.
جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تیمه‌كان به‌رده‌وامن له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، به‌ڵام تا ئێستا ئاگر له دوو بیره نه‌وتی كێڵگه‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه چه‌كدارانی داعش دوای جێهێشتنیان ئاگریان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یاره به‌رداوه‌و له‌كۆی 15 بیره نه‌وت ته‌نها دوو بیره نه‌وت ماوه كۆنترۆڵ بكرێن.