شاندێكی باڵای ئه‌مریكا دێنه لای بارزانی
ئێستا له به‌غدان
K24 – هه‌ولێر:
"ئەنتۆنی بلینکن" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا و "برێت ماكگورگ" نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ئێستا له عێراقن و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بنه‌وه و بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه بۆ دیداری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه هه‌ولێر.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت (جۆزێف بینگتۆن) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی دوور یاوه‌ری "بلینكن" ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (ئەنتۆنی بلینکن) جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جگه له سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ بەرپرسانی دیکەی عێراقی و و كۆده‌بێته‌وه، بەمەبەستی تاوتووکردنی رەوشی ئەمنی، ئابووری، هەوڵە هه‌مه‌لایه‌نه‌كان بۆ لە نێوبردنی داعش و پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ.
هه‌روه‌ها ئه‌و شانده ئه‌مریكییه لەگەڵ گەورەبەرپرسانی سەربازیی ئەمه‌ریکا لەبارەی پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ر له گه‌یشتنی ئه‌و شانده ئه‌مریكییه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه رۆژی پێنج شه‌ممه ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمدا كۆده‌بنه‌وه و له باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش و چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی ئه‌و گروپه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییان بۆ گفتوگۆكردنه لەبارەی هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنان و لەناوبردنی داعش،و هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، و هێزه عێراقییه‌كان و ده‌ستخستنی وه‌ڵامی پێویست بۆ دۆخی مرۆیی ئاواره‌كان به تایبه‌تی له شه‌ڕه‌كانی داهاتوودا.