پێشمه‌رگه زیاتر له 13 هه‌زار بۆمبی پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه
له باشوری كه‌ركوكه‌وه تا شنگال
K24 – هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه له دژی چه‌كدارانی داعش، و به درێژایی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له باشوری كه‌ركوكه‌وه تا ده‌گاته شنگال له رۆژئاوای موسڵ، تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزی پشتیوانی یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه ئه‌ركیان پاككردنه‌وه و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش بووه له زه‌وی و ناوچه ئازاد كراوه‌كان،له سه‌رجه‌م رێگه و باڵه‌خانه و خانووه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا توانیویانه تا ئێستا زیاتر له "13" هه‌زار بۆمب پوچه‌ڵ به‌كه‌نه‌وه.
لیوا "مه‌حمود حسێن" فه‌رمانده‌ی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به هێزی پشتیوانی یه‌ك، له‌وكاته‌ی سه‌رپه‌رشتی كاری ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی كردووه له میحوه‌ری خازر، كه "40" كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری هه‌ولێر و له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپراسیۆنێكی فراواندا توانییان له‌و ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ "11" گوندی دیكه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن، به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" راگه‌یاندووه كه تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی توانیویانه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ داعش تا ئێستا "13270" بۆمب و "800" گوله "هاوه‌ن و كاتیۆشا و ئاربی جی" كه نه‌ته‌قیبوونه‌وه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
.jpg)
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئه‌ندازه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" تیمه‌كانیان توانیویانه پشكنین بۆ "138" تونێلی چه‌كدارانی داعش كه درێژییان له نێوان (10 تا 700) مه‌تر بووه بكه‌ن و زیاتر له "210" خانووی بۆمبڕێژكراویش له‌سه‌رجه‌م ناوچه و به‌ره‌كانی شه‌ڕ بپشكنن و دڵنیایی له نه‌مانی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ناوی بده‌ن، و هه‌روه‌ها "287" كیلۆمه‌تر له رێگه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كان پشكێنراوه و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و ته‌نها له شنگال و ده‌وروبه‌ری توانراوه "6" ته‌ن مادده‌ی "TNT" بته‌قێنرێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه چه‌كدارانی داعش بۆمبیان دروست ده‌كرد و ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجامده‌دا، و هه‌روه‌ها "14" پشتێنه‌ی بۆمبه‌كراو پۆچهڵكراوهتهوه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی گوتووه كه تا ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئاسان نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش زۆر له گوند و ناوچه‌كانیان نزیكن، و له هه‌ندێك ناوچه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شوێنی دانیشتنی ئه‌و خه‌ڵكانه دوورن،و هه‌روه‌ها چاندنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له‌و ناوچانه‌دا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا هه‌ر چه‌نده ناوچه‌كانیشیان ئازاد كراوه،مه‌ترسی ئه‌و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ش ته‌نها دانانه‌وه‌یان نییه له رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی گوند و ناوچه‌كانیان، به‌ڵكو باڵه‌خانه و كێڵگهكانیشی گرتووه‌ته‌وه.
لیوا" مه‌حمود حسێن" له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه زۆرترین بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییان تێدا هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به چڕی چێنراون به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه" دوو له‌و گوندانه‌ی كه له مانگی ئایار له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له میحوه‌ری خازر كۆنترۆڵكران، زۆرترین بۆمبیان تێدا دانرابووه‌وه ئه‌وانیش هه‌ر دوو گونده‌كانی (تل اللبن و كولبور) بوون،به گوێره‌ی ئاماره‌كانمان تا ئێستا "2000" بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ته‌نها له‌و دوو گونده‌دا هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كه‌ین زیاتر له "2000" بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی دیكه له‌ناو ئه‌و دوو گونده و كێڵگه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مابێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئه‌ندازه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی تیشكی خستوه‌ته سه‌ر جۆری ئه‌و مادانه‌ی كه چه‌كدارانی داعش له دروستكردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كاندا به كاریانهێناوه و گوتوویه‌تی" رێكخراوی داعش بۆمبه چێنراوهكانیان دروستكراوی لۆكاڵی خۆیان بووه و زۆر ماده‌یان تێدا به‌كارهێناوه، به‌ڵام "نتراتی ئه‌مۆنیۆم" وه‌ك مادده‌ی سه‌ره‌كی له دروستكردنی بۆمبه‌كاندا به‌كارهێنراوه و به‌و ماده‌یه ده‌به‌ی پلاستیكی له جۆری "5" لیتری و "20" لیتری پڕكراون و له‌گه‌ڵ مادده‌ی ؟"TNT" وه‌ك هۆیه‌ك بۆ گڕدانی و چاندنی له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا.
هه‌روه‌ها رێگه و شیوازی دیكه‌شی به‌كارهێناوه، به تایبه‌تی بۆرییه‌كانی نه‌وتی له دروستكردنی بۆمب به‌كارهێناوه كه له ئاسن دروستكراون، بۆرییهكانیان بڕیوه‌ته‌وه به پارچه‌ی "30" سانتیمه‌تری.
.jpg)
به گوته‌ی لیوا "مه‌حمود حسێن" كه ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی به‌غدا ته‌واو كردووه و شاره‌زاییه له‌و بواره‌دا و ئه‌زموونی "37" ساڵی هه‌یه، ده‌ڵێت" له سه‌ره‌تادا داعش به شێوازی سه‌ره‌تایی بۆمبه‌كانیان دروست ده‌كرد،به‌ڵام رۆژ له دوای رۆژ شێواز و ته‌كنه‌لۆژیای تازه و پێشكه‌وتوویان به‌كارده‌هێنا بۆ چاندنی بۆمبه‌كان به تایبه‌تی له میحوه‌ری مه‌خمور و گوێر،یه‌كه‌م جاریش كه چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێنا هه‌ر له میحوه‌ری مه‌خمور و گوێر بوو،بۆ یه‌كه‌مجاریش كه شێوازی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له دووره‌وه به رێگه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌لیكترۆنی و كاره‌بایی له لایه‌ن داعشه‌وه به كارهات هه‌ر له‌و دوو میحوه‌ره بوو.
ئه‌وه‌شی گوتووه هه‌ر چه‌نده شێواز و ته‌كنه‌لۆژیای به‌رده‌ستی داعش تازه و پێشكه‌وتوو بێت،به‌ڵام ئێمه كادیر و شاره‌زای راهێنراومان هه‌یه و ده‌توانین مه‌ترسی له 95% ی پیلانه‌كانی داعش پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، و به‌رده‌وامین له كردنه‌وه‌ی خول و راهێنانی تایبه‌ت له بواری ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك خول له ناوه‌ندی راهێنانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه و ده‌رچوانیان به ئاستێكی پێشكه‌وتوو راهێنراون،به‌ڵام له رووی ئامێر و پێداویستی ئه‌و بواره پێویستمان به ئامێر و پێداویستی پێشكه‌وتوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زهر و زیانه‌كان له ریزی تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كه‌متر ببنه‌وه.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه له باره‌ی پێداویستییه‌كانی تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و زرێپۆشانه‌ی ده‌توانن له دووره‌وه بۆمبه‌كان بته‌قێننه‌وه زۆر گرنگن و پێویستن و له‌لای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌یه، پێویستمان پێیه‌تی،هه‌روه‌ها ئامێری پچڕاندنی تۆڕی ته‌له‌فۆن و مۆبایل و په‌یوه‌ندییه‌كان، چونكه زۆربه‌ی جۆره‌كانی ئه‌و بۆمبانه به رێگه‌ی به كارهێنانی مۆبایل و ئه‌و ئامێرانه له دووره‌وه ده‌ته‌قێنرێنه‌وه.