تیمی راگەیاندنی حاجیانی كوردستان ھەواڵێك رەتدەكاتەوە
روونكردنەوەیەك لە سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی حاجیانی هەرێمی كوردستانەوە
K24 – ھەولێر
سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی حاجیانی هەرێمی كوردستان، ھەواڵی چەند كەناڵێكی ناوخۆیی لەبارەی گیان لەدەستدانی حاجیەكی كورد رەتدەكاتەوە و دەڵێ، تا ئێستا تەنھا 2 حاجی لە پشكی ھەرێمی كوردستان ئەمساڵ لە مەككە گیانیان لە دەستداوە.
مەریوان نەقشبەندی لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند: "بە پێویستی دەزانین ئەوە بۆ خەڵكی كوردستان روونبكەینەوە كە تائێستا لەكۆی ئەو 3 ھەزار و 656حاجیەی كەپشكی حاجیانی هەرێمە تەنها 2 حاجی كۆچی دوایی كردووە".
دەقی روونكردنەوەكە
رونكردنەوەیەك لەسەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حاجیانی هەرێمی كوردستانەوە
لەسایتی ڕوداو هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە بەمانشێتی(سێیەم حاجی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد) بەپێویستی دەزانین ئەوە بۆ خەڵكی كوردستان ڕون بكەینەوە كە تائێستا لەكۆی ئەو 3656حاجیەی كەپشكی حاجیانی هەرێمە تەنها 2 حاجی كۆچی دوایی كردوە”ئەو حاجیەش كەسایتی ڕوداو ئاماژەی بۆ كردوە و ناوەكەی بڵاوكردۆتەوە خەڵكی پارێزگای دهۆكە بەڵام لەناو پشكی حاجیانی هەرێم نەبوە بەڵكو لەناو ئەو سەدان حاجیەیە كە لەگەڵ حاجیانی پارێزگای نەینەوا (دەڤەری جەزیرە)هاتوە بۆ سەفەری حەج “دەبێ ئەوەش رونبكەینەوە كە ئەمساڵ بەسەدان حاجی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی پارێزگاكانی نەینەوا و سەلاحەدین و كەركوك و دیالە و بەغدا یاخود لەسەر پشكی تایبەتی سەرۆك كۆماری عیراق هاتونەتە حەج بەڵام ئەوانە لەپشكی حاجیانی هەرێم نین”پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ كۆچی دوایی هەر حاجیەكی كورد لەهەر شوێنێكی كوردستان و عیراق و جیهانەوە هاتبێت دەردەبڕین.
مەریوان نەقشبەندی – شاری مەككە