ئه‌وه‌ی رابكات قاچی ده‌شكێنن
داعش سزایه‌كی نوێ به سه‌ر خه‌ڵكی شڕگاتدا ده‌سه‌پێنێت
k24 - هه‌ولێر:
داعش شێواز و هه‌نگاوی تازه‌ی له سزادانی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ ترساندن و تۆقاندن و رێگه‌گرتن له‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ده‌ست چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵبێن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌كدارانی داعش بڕیارێكی نوێیان ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی قه‌زای "شڕگات" ده‌ركردووه و هه‌ر كه‌سێك له‌و قه‌زایه بیه‌وێت رابكات و ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش جێبهێڵێت، قاچی ده‌شكێنن.
شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه زۆر توند و وه‌حشیگه‌رانه‌یه و ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵی راكردن ده‌دات قاچی ده‌شكێنن و قاچی ده‌خه‌نه نێوان دوو به‌رد و به ئاسن له قاچی ده‌ده‌ن تا به ته‌وای ئێسكه‌كانی وورد و خاش ده‌كه‌ن و له هۆشی خۆی ده‌چێت.
ئه‌م بڕیار و سزا و ئه‌شكه‌نجه‌یه له كاتێكدایه دۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له رووی مرۆیی و كه‌می خۆراك و ده‌رمان و هه‌ژاری له دۆخێكی ناهه‌مواردایه و ژیان و گوزه‌ران له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا به یه‌كجاری دژوار بووه.
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ناوچه‌ی شڕگات كه رزگاریان بووه و گه‌یشتوونه‌ته پارێزگای كه‌ركوك داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌كه‌ن په‌له بكه‌ن له رزگاركردنی قه‌زاكه و كه‌سوكاره گیرخواردووه‌كانیان له‌و نه‌هامه‌تییان رزگار بكه‌ن كه ئێستا تێیدان و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه ئه‌و ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی داعش له‌و ناوچانه‌دا ده‌یكات دووره له ئاینی ئیسلام و سه‌رجه‌م ئایینه‌كان.