له میسر گۆشتی كه‌ر ده‌فرۆشرێت
K24 – هه‌وڵیر
له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی قوربان، فرۆشتنی گۆشتی كه‌ر له میسر ده‌بێته بابه‌تی گه‌رمی میدیا و بیر‌و رای گشتی ئه‌و وڵاته.
پۆلیسی میسر به‌دوای گۆشتی كه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام كێشه‌كه ناسین و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆشته‌یه له‌گه‌ڵ گۆشتی مانگا.
رۆژنامه‌یه‌ك به مانشێتی دۆزینه‌وه‌ی 100 كه‌ری سه‌بڕاو له بیابانی "العیاط" باس له‌و دیارده‌یه ده‌كات كه كۆمه‌ڵگه‌ی میسر به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه، به‌هۆی نه‌بوونی چاودێری حكومه‌ت و لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوون ئه‌و دیارده‌یه روو له زیادبوونه.
كه‌ناڵی RT روسی، به‌شی عه‌ره‌بی له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه، رۆڵی گرنگی قه‌سابه‌كان ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌توانن قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بێنن بۆ كڕینی گۆشت.
سه‌ربڕینی كه‌ر و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له بازاری میسر له ماوه‌ی جه‌ژنی قوربانی گه‌نگه‌شه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. دامه‌زراوه‌ی ئیسلامی "دارالافتاء" میسر سه‌ربڕینی كه‌ر یان فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی حه‌رام كرد، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ بازرگانی گۆشتی كه‌ریان له بازاردا فرۆشت.




