توركیا لە مامەڵەی باڵیۆزی ئەمریكا لە وڵاتەكەی نیگەرانە
"پێویستە وەك ھاوپەیمانێك مامەڵە بكات"
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی توركیا مەولوود چاوشئۆغلو دەڵێت، پێویستە باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا وەك حاكمی مەدەنی توركیا مامەڵە نەكات و ئەگەر ئەمریكا دەیەوێ پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا بەردەوامی پێبدات، ئەوا پێویستە وەك ھاوپەیمانێك مامەڵە بكات.