گۆڵپارێزه‌كه‌ی لیسبۆنا هه‌ڕه‌شه له كریستیانۆ ده‌كات
رۆی پاتریسیۆی گۆڵپارێزی یانه‌ی لیسبۆنای پورتوگالی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌میشه حه‌ز به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌هێزه‌كان ده‌كات.
روی پاتریسیۆی گۆڵپارێزی سپۆرتینگ لیسبۆنا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: ئێمه بۆ بردنه‌وه ده‌چینه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و حه‌زیش به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كریستیانۆی هاونیشتیمانم ده‌كه‌م.
پاتریسیۆ گوتیشی: ئێمه له خاڵی به‌هێزی ریال مه‌درید تێده‌گه‌ین، خۆشمان خاوه‌نی شێوازی تایبه‌تی یاریكردنین و ده‌زانین چۆن رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
پاتریسیۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، نازناوی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسای له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال برده‌وه، له‌وه‌ته‌ی هه‌یه جگه له لیسبۆنا یاری بۆ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه نه‌كردووه، بڕیاریشه ئه‌مشه‌و له چامپیۆنز لیگ لیسبۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
