پێشبینیدهكرێت له 24 کاتژمێری داهاتوو هەناردەی نەوتی كهركووك دەستپێبکاتەوە
K24كهركووك:
پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووك پێی راگەیاندین، هەناردەکردنی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ بەندەری جەیهان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە وەستێندراوە.
پەیامنێری کوردستان24 روونیکردەوە، تیمەکانی چاککردنەوە خەریکی کارەکانیانن و پێشبینیدەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكوور بە كوردستان 24 ی گوت, وەستانەكە بەھۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە بووە.
لە چەند میدیایەكی ناوخۆیی دا وا بڵاوكرایەوە كە پارتی بۆ پاراستنی بیرە نەوتییەكان ھێزی جووڵاندووەو یەكێتیش رێگری كردووە، بەڵام وەستا رەسووڵ، بەرپرسی میحوەری چواری پێشمەرگە لە كەركووك رایگەیاند ھیچ ھێزێكی یەكێتی نەجووڵێندراوەو ئەوەی دەگوترێت پڕوپاگندەیە.
لای خۆشیەوە محەمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركووك گەرمیان، بە كوردستان 24 ی گوت ھیچ ھێزێك نەجووڵێندراوە و لەگەڵ یەكێتی لەبارەی ئیدارەكردنی نەوتەوە ھاوڕان.