یاریی ریال مه‌درید و لیسبۆنا به یه‌كسانبوون كۆتایی هات

له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی چامپیۆنز لیگ بۆ ئاستی لاوان، ریال مه‌درید و سپۆرتینگ لیسبۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا له‌سه‌ر ئاستی لاوان، یاری نێوان ریال مه‌درید و لیسبۆنا به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، تاكه گۆڵه‌كه‌ی ریال مه‌دریدیش سێرجیۆ دیاز له خوله‌كی 55 تۆماری كرد.
گۆڵه‌كه‌ی لیسبۆناش، له دواخوله‌كی زیادكراوی كۆتایی یارییه‌كه له لایه‌ن (رۆزێندۆ ماركێس) تۆمار كرا.
له ریزه‌كانی تیپی لاوانی یانه‌ی ریال مه‌درید، لوكای كوڕه‌كه‌ی زینه‌دین زێدان وه‌ك گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یاری كرد.
بڕیاریشه له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كانی ریال مه‌درید و لیسبۆنا به‌یه‌ك بگه‌ن.