نیپالییه‌كان ئه‌م منداڵه 7 ساڵه‌یان كردووه‌ته "خوا"ی خۆیان
ته‌نها له‌به‌ر سێ هۆكار
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ندێك له نیپالییه‌كان، ئه‌و كچه حه‌وت ساڵییه‌یان وه‌كو خوای خۆیان ده‌ستنیشانكردووه و ده‌یپه‌رستن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "برژانگه‌كانی له برژانگی چێڵ" ده‌چن و ده‌نگیشی وه‌ك "مراوییه" و "رانه‌كانیشی وه‌كو مامزن".
نیپالییه‌كان چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌و دابونه‌ریته په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و كه‌سێك به خوای خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و ده‌یپه‌رستن، ناوی ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌وانیش ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن "كوماری"یه و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌ژین، ئه‌وانه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ی وه‌ك خوا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و ده‌یپه‌رستن، زۆرینه‌ی هیندۆس و بودییه‌كانن.
له فێستیڤاڵی بارانی هیندۆسی له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆ، به هه‌زاران كه‌س بۆ ده‌ربڕینی رێز و خۆشه‌ویستییان هاتوونه‌ته خزمه‌ت "خوا"كه‌یان، ته‌نانه‌ت پۆشبا كال داهال، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیپال، كه به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه 7 ساڵییه كڕنووشی بردووه.
وێڕای پایه مه‌زنه‌كه‌ی، یۆنیكا، ته‌مه‌ن 7 ساڵ، ئێستاش هه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ده‌ژی، نیپالییه‌كانیش پێیانوایه ئه‌و كچه 7 ساڵییه هه‌ر كه‌سێك ببینیێت، خۆشگوزه‌رانی بۆ ده‌هێنێت.
رامیش باجرشاریا، باوكی ئه‌و كچه ده‌ڵێت: "كه كچه‌كه‌م به كوماری ده‌ستنیشانكرا، هه‌ستم به خۆشییه‌كی زۆر زۆر كرد"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كومار خوایه‌كه به‌ڕێز و پایه‌یه‌كی گه‌وره‌وه له‌گه‌ڵ نیپالییه‌كان ده‌ژی"
ئێستاش دایك و باوكی یۆنیكا، كاره‌كانییان له شارۆچكه‌ی باتان جێهێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام چاودێری كچه‌كه‌یان بكه‌ن، كه ئێستا "خوای كوماری"یه و ته‌نانه‌ت ناهێڵن قاچه‌كانیشی به‌ر زه‌وی بكه‌وێت.
دایكی یۆنیكا، تایبه‌ته به رازاندنه‌وه و ماكیاژكردنی كچه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌واوی مرۆڤه‌كانی دیكه جیابێت و وه‌ك "خوا" ده‌ربكه‌وێت.
سبیتا، دایكی یونیكا ده‌ڵێت: "زۆرجار نیگه‌رانی كچه‌كه‌م ده‌بم، چونكه منداڵان له ده‌ره‌وه یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ یونیكا ده‌بێت دێنه ژووره‌وه، به‌ڵام ئه‌و ناتوانێت بچێته ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده داوای هه‌ر شتێك بكات بۆ ده‌هێنین".
هه‌ر كچێكیش بێته "كوماری" ده‌بێت ته‌مه‌نی بچووك بێت و ئه‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه‌شی تێدا بێت، "برژانگه‌كانی وه‌ك برژانگی چێڵ بن"، "رانه‌كانی وه‌كو مامز و ده‌نگێكی روونیش وه‌كو ده‌نگی مراوی بێت".
یونیكا، كه گه‌یشته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویی، ئه‌وا "كوماری" له ده‌ستده‌دات و ده‌بێته‌وه به ئه‌ندامێكی ئاسایی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و ده‌گه‌ڕێته‌وه ژیانی ئاسایی خۆی.
راشمیلا شاكیا، پێشتر وه‌ك كوماری ده‌ستنیشانكرابوو، بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "ئه‌ی بی سی نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: "دوای كوماری زۆر به زه‌حمه‌ت له‌گه‌ڵ ژیانی ئاسایی راهاتمه‌وه".
شاكیا ئێستا ته‌مه‌نی 32 ساڵه، ئه‌فسانه‌كانی هۆزه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن هه‌ر پیاوێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوماریدا بكات، زوو ده‌مرێت و ده‌ڵێت: "ماوه‌ی شه‌ش مانگه هاوسه‌رگیریم كردووه و ئه‌و قسانه ته‌نها ده‌نگۆن".
له ساڵی 2008، دادگای باڵای نیپاڵ، ره‌تیكرده‌وه ئه‌و داب و نه‌ریته رابگرێت و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی به‌ها رۆشنبیرییه‌كان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)