سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ئاگربه‌ستی سووریا راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:

تێریزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند حکوومەتەکەی ھیوادارە کە ئاگربەستە نوێیەکەی نێوان ئەمریکا و رووسیا لە سووریا، سەربگرێت و سەرکەوتوو و ببێتە ھەنگاوێك بۆ دروستکردنی بناغەیەك بە گەیشتن بە ئاگربەستی سەرتاسەری لە سووریادا.

تیریزا مه‌ی گوتی: "ئەو رێککەوتنەی ھاتووەتە ئاراوە لەنێوان رووسیا و ئەمریکا لە سووریا، رێککەوتنێکی گرنگە و پێموایە ھەموو لایەک لەپەرمانی بەریتانیا، ھیواخوازە کە ئاگربەستەکەی ئەمجارە سەربگرێت و جیاوازیش بێت و سەرجەم لایەنەکانی سووریا پێوەی پابەند بن".

هه‌روه‌ها گوتی: "ئەمە چەندین جارە ئاگربەست رادەگەیەنرێت، بەڵام بەداخەوە، پەیڕەو ناکرێت و ھیوادارین ئەمجارە ئاگرەبەستەکە جیاواز بێت و سەرکەوتوو بێت".