ئهڵمانیا نوێنهرایهتییهكانی خۆی له توركیا دادهخات
له ترسی هێرش و پهلامار
K24 - ههولێر:
ئەڵمانیا بەھۆی مەترسی ھێرش، ھەموو نوێنەرایەتیێكیان لە توركیا داخست.
رۆژنامەی بێڵدی ئەلمانی رایگەیاند، كە مەترسی گەورە لەبەرامبەر باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی ئەڵمانیا لە توركیا ھەیە.
وەھا بڵاوكرایەوە، كە ھەموو قوتابخانەكانی ئەڵمانیا و نوێنەرایەتی دبلۆماتیك تاوەكو رۆژی شازدەی ئەیلول دادەخرێن، بۆ ئەوەی گیانی مامۆستا و خوێندكار و فەرمانبەران بپارێزن.
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە پێگەی خۆی لە تویتەر بە توركی نووسیویەتی، بەشێوەیەكی سنووردار خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن.