به‌هۆی كورده‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ل ئه‌مریكا و ئه‌وروپا دێت
له‌سه‌ر كار لادانی شاره‌وانییه‌كانی كورد باڵی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكادا كێشاوه
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی تورك له بابه‌تێكدا له رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت باس له سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكییه‌كی دیكه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا ده‌كات كه به‌هۆی له‌سه‌ر كار لادانی شاره‌وانییه‌كانی كورد له باكووری كوردستان روویداوه.
رۆژنامه‌نووس ئاسلی ئایدنتاشباش ئاماژه به هه‌ڵوێستی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره جۆن بێیس ده‌كات كه ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر دانانی قه‌یوم بۆ شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان ده‌ربڕێوه، كه پێی وایه جێگه‌ی سه‌رسورمان نییه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به شتێكی ئه‌وها هه‌ستیار له خۆڕاوه قسه ناكات. جۆن بێیس نوونهرایهتی ئۆباما له توركیا ده‌كات. ره‌خنه گرتنی توندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سلێمان سۆیلو له باڵیۆزی ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده توند و نا دیپلۆماسی بوو و راگه‌یاندنی ناوخۆیی خۆشحاڵ كرد، به‌ڵام له‌لای واشنتۆن هیچ نرخێكی نییه.
جۆن بێیس سه‌باره‌ت به دانانی قه‌یوم ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و داوای به په‌له گه‌ڕانه بۆ دیموكراسی كرد. لێدوانی باڵیۆزی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره ده‌نگێكی زۆر به‌رز نه‌بوو، هۆشدارییه‌كی نه‌رم بوو. ئه‌گه‌ر ده‌نگێكی به‌رز بوایه، ئه‌وا به ده‌نگێكی به‌رز له واشنتۆنه‌وه ده‌هات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی ئۆباما له هه‌شت خاڵدا ده‌خاته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده به ده‌نگێكی نزم بووبێت.
- باس له نیگه‌رانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ناسه‌قامگیری له توركیا ده‌كات بۆ هۆی پرسی كورده‌وه، كه نیگه‌رانییه‌كانی ته‌نیا تایبه‌ت نییه به ده‌رچوونی توركیا له دیموكراسی. ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ئه‌نقه‌ره پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ پرسی كورد ده‌كات كه په‌كه‌كه‌ش به توندی وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه. پێشی وایه سنووره‌كانی توركیا تێپه‌ڕاندووه و فراوانتر ده‌بێت.
- واشنتۆن له سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاندووه كه پرسی كورد به شێوازی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو داوای چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی ده‌كات. ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ئیداره‌ی كلینتۆنه‌وه، هه‌ر كاتێك پێشلكردنی مافی مرۆڤ له توركیا به‌رز بووه، به‌ده‌نگهاتووه. هه‌ر كاتێك توركیا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی گرتبێته‌به‌ر، ستایشی ئه‌مریكا به‌دوای خۆیدا هێناوه.
- واشنتۆن ركابه‌رایه‌تی تورك ـ كورد له سوریا به‌ڕێوه ده‌بات، له كاتی خۆیدا وك ئاڤانتاژیك به‌كار دێنێت، به‌ڵام نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه سوریا له كۆنترۆڵی ده‌ربچێت.
- ئه‌ردۆغان ویستی له دژی په‌كه‌كه له سوریا و له‌ناوخۆی توركیا هێرشێكی به‌رفراوانی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات، پاشان له‌وانه‌یه به رێگه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان پرۆسه‌یه‌كی نوێ ده‌ستپێبكات. ئه‌وه ستراتیژییه‌كی مه‌ترسیداره. له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و ستراتیژییه ره‌وشی توركیا و سوریا له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و زیانی مرۆڤیش زۆر ده‌بێت.
- یه‌كێتی ئه‌وروپا و واشنتۆن له دژی ئه‌وه‌ن هه‌ده‌په بخرێته ده‌ره‌وه‌ی پرسی كورد كه هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه. هه‌ده‌په سه‌رباری هه‌ندی هه‌ڵه، به‌ڵام هێشتا خاوه‌ن رۆڵێكی ره‌وا و دیموكراتیكه.
- پرسی راده‌ستكردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵه له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه، له ماوه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئیداره‌ی ئۆباما هیچ شتێك روو نادات.
- په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا سه‌ر له نوێ دادهرژێتهوه. هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ناوی "ستراتیژی هاوبه‌ش" دەمێنێته‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان فۆرمی شه‌ڕی سارد به‌خۆوه گرتووه. هاوبه‌شی نییه، به‌ڵكو بگره و دانێكی سه‌ربازی یان پێكه‌وه كاركردنێكی ئه‌منییه. ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بواری سه‌ربازییه‌وه پێویستی به توركیا هه‌یه، وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ، هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ توركیا له ناوچه‌كه نییه. به‌ڵام له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ئاینده ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ بنكه‌ی ئینجیرلیك ده‌دۆزرێته‌وه.
- سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، هه‌رچه‌نده توركیا وه‌ك پاڵێوراوێك بۆ ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێتی ئه‌وروپا دەمێنتهوه، به‌ڵام له بواری "ئیمتیازی هاوبه‌ش" یان "ستراتیژی هاوبه‌ش" سه‌ر له‌نوێ رێك ده‌خرێته‌وه. له ساڵی 2017 له ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و هۆله‌ندا و چه‌ندین وڵاتی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. هه‌موویان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ پاڵێوراوبوونی توركیایان هه‌یه. كۆمه‌ڵی ئه‌وروپا، توركیای ناوێت. ئه‌نقه‌ره‌ش ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستی بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وروپییه‌كان ده‌كات.