باڵێكی بی بی سی ـیه‌كه‌ی ریال مه‌درید شكا
دوای 109 رۆژ له دابڕان، bbc ـییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا به‌یه‌كه‌وه بینرانه‌وه، به‌ڵام به ئاستی پێشوویان ده‌رنه‌كه‌وتن، بێنزێما گۆڕانكاری پێ كرا و گاریس به‌یلیش به‌هۆی ئازار و پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
له خوله‌كی 67ـی گێمی دووه‌می یاریی نێوان ریال مه‌درید و لیسبۆنا، گاریس به‌یل به‌هۆی ئازاره‌وه هاته ده‌ره‌وه‌ی یاریگه و لوكاس ڤاسكێز هاته شوێنه‌كه‌ی، له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گیش ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئه‌ستێره وێڵزییه ئازاری هه‌یه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، ته‌ندروستی گاریس به‌یل جێگیر نییه و رۆژی هه‌ینی پشكنینی پزیشیكی بۆ ده‌كرێت ز ده‌ره‌نجامه‌كانی پێكانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری بارسێلۆنا له لالیگای ئیسپانیا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئیسپانیۆل، له 27ـی ئه‌م مانگه‌ش له دووه‌مین یاری خۆی له چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند ده‌بێته‌وه.
