جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا ئەنتۆنی بلینکن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا و برێت ماكگورگ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما لەهاوپهیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش گەیشتنە ھەولێر، بڕیارە لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی نێوان بارزانی و شاندەكەی ئەمریكادا شەڕی داعش و كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ و باردۆخی ئاوارەكان تاوتوێ دەكرێن.
بەر لە ھاتنی بۆ ھەرێمی كوردستان دوێنێ بلنكن لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبووەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لە ئەگەرەكانی دابەشبوونی عێراق كرد و ئەوەی دووپاتكردەوە، كە سەرەڕای ئەوەی ئەوان دەیانەوێت عێراق بە یەكگرتوویی و فیدڕاڵی بمێنێتەوە، بەڵام پرسی دابەشبوونی عێراق پەیوەندی بە عێراقییەكانەوە ھەیە و ئەوە خۆیان ئەو بڕیارە دەدەن. گوتیشی: "ئەمریكا خوازیارە لەم قۆناغە ھەمووان لە دژی داعش ھەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە".
له باره‌ی ناوچە "كورستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم" دوا و گوتی: "داھاتووی ئەو (ناوچە كێشە لەسەرانە) لەسەر بڕیاڕی عێڕاقییەكان خۆیان دەوەستێت و ئەمریكا خوازیارە بە پێی دەستوور و یاسا ئەو كێشەو پرسانە یەكلایی بكرێنەوە لە تەواوی بناوچە كێشە لەسەرەكان بە موسڵیشەوە".
تۆنی بلینكین ئاشكراشیكرد كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانن بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی خه‌ڵكێكی زۆری ناوچه‌كه ئاواره‌بن.
له باره‌ی قۆناخی دوای ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و ئیداره‌كردنی شاره‌كه، تۆنی بلینكن دووپاتیكرده‌وه، پێویسته رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته هه‌بێت و متمانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه و ته‌واوی پێكهاته‌كانی شاره‌كه دڵنیایی بكرێنه‌وه.