مێسی وێنه‌ی یاریزانێكی كورد بڵاو ده‌كاته‌وه
یاریزانه‌كه راستی و دروستی وێنه‌كه‌ی خۆی بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات
لیۆنێل مێسی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك كه ناونیشانه‌كه‌ی Leo Messiـییه و زیاتر له 86 ملیۆن لایكی هه‌یه، وێنه‌ی منداڵێكی كورد بڵاو ده‌كاته‌وه كه له تیپێكی لاوانی یانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا یاری ده‌كات.
مێسی له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی وێنه‌ی كوڕه كوردێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵانی داناوه كه ناوه‌كه‌ی (جه‌بار ئه‌نوه‌ر)ـه و خه‌ڵكی شاره‌دێی هه‌ریری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره.
ئه‌و یاریزانه كورده له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك كه ناونیشانه‌كه‌ی (Jabar Surchy)ـیه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وێنه‌كه‌ی له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رێكی نێردراوی مێسییه‌وه گیراوه، له كاتی خولێكی تۆپی پێ بۆ په‌نابه‌ره‌كانی فره‌نسا كه ئه‌و به‌شداریی له‌و خوله‌كه كردووه.
جه‌بار ئه‌نوه‌ر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: من له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێم و له یانه‌ی (نیوترابلینك)ـی ئه‌و وڵاته یاری ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ یاریزانانی تیپه‌كه‌م بانگهێشتی خولێكی تۆپی پێی له فره‌نسا كراین كه تایبه‌ت بوو به پشتگیركردنی په‌نابه‌ره‌كان له فره‌نسا، له‌وكاته‌دا من بوومه جێگه‌ی سه‌رنجی فۆتۆگرافهرهكه و پێی وتم كه وێنه‌كه‌م له په‌یجی فه‌رمی لیۆنێل مێسی بڵاو ده‌بێته‌وه و دواتر له كۆمێنت ئاگاداری كردمه‌وه كه وێنه‌كه‌م بڵاو بۆته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)