جه‌میل بایك: دیداری ئیمرالى له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا نه‌بوو
هه‌ندێ هێز له پشت چوونی تورکیا بۆ جه‌رابلوس بوون
K24 - هه‌ولێر
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان ـ كه‌جه‌كه سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئیمرالی رایگه‌یاند ئه‌و دیداره بۆ چاره‌سه‌ری نه‌بوو، به‌لكۆ بۆ ره‌واکردنی سه‌رکوتکاری و راکێشانی هاوسۆزی خه‌ڵکه، كه پێی وایه ئه‌و دیداره ئه‌نجامی تیکۆشان و به‌رخودانه و له لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه نه‌رمکردنه‌وه‌ی ئه‌و گوشاره‌یه که له‌سه‌ریه‌تی كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له شاره‌وانییه‌کان.
گوتیشی: "با که‌س وا تێنه‌گات ئه‌و دیداره له پێناو چاره‌سه‌ری دایه، به‌ڵکو بۆ په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد به‌رێوه ده‌چێت، ده‌بێ گه‌له‌که‌مان نه‌که‌وێته ناو غه‌فڵه‌ت و خه‌ڵه‌تاندن به‌و هه‌نگاوه‌ی ئاکه‌په."
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه سه‌باره‌ت به شه‌ڕ له باكووری كوردستان گوتی سه‌د ساڵه ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وامه، تورکیا هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌سه‌ر دێت و تورکیا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت.
بایك له‌باره‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو سنووری رۆژئاوای كوردستان له جه‌رابلوس گوتی هه‌ندێ هێز له پشت چوونی تورکیان، كه به بێ ئه‌وان نه‌یده‌توانی ئه‌و كاره بكات و كاره‌كه‌شی بۆ پێشیگرتن به په‌رش و بڵاوبوونی داعش و رێگه گرتن به یه‌کخستنه‌وه‌ی عه‌فرین و کۆبانێ و فیدراڵی رۆژئاڤا و باکوری سوریا و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ سوپای توركیا ده‌زانێت كه پێی وایه وه‌ك دووه‌م سوپای ناتۆ متمانه‌ی له‌ده‌ستداوه.
لێدوانی بایك له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "مهدنووچه" هات كه باس له پرسه‌كانی وه‌ك له‌سه‌ر كار لادانی شارهوانیییهكانی باكووری كوردستان و شنگال و سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر سوریا و ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس ده‌كات.