بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەدان

K24 – ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا ئەنتۆنی بلینکن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا و برێت ماكگورگ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما لەهاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش گەیشتنە پیرمام و  لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدان.

پەیامنێری كوردستان24 لە پیرمام رایگەیاند: "كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و شاندە ئەمریكییەكە دەستیپێكرد، ھەر یەك لە فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا دەكەن".

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا شەڕی داعش و كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ و رەوشی ئاوارەكان تاوتوێ دەكرێت".