له هه‌ولێر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد
كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسووم له ماڵه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر كرد.
كۆبوونه‌وه له ماڵی مه‌عسوم له شاری هه‌ولێر به‌رێوه چوو، كه شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا كه‌مێك پێش ئێستا پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌ره‌و ماڵی فوئاد مه‌عسووم له هه‌ولێر به‌ڕێ كه‌وت.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ری به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌به‌رده‌م ماڵی فوئاد مه‌عسووم، ره‌وشی عێراق و ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و شه‌ڕی دژی تیرۆری ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
پێشتر بڕیار وابوو شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كوسڕه‌ت ره‌سول و به‌رهه‌م ساڵح كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیاریی په‌یامنێرمان، دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری دوایین وێستگه‌ی شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت و پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل فوئاد مه‌عسووم كۆتایی به دیداره‌كانی له هه‌رێمی كوردستانی ده‌هێنێت.
له لایه‌كی تره‌وه برێت مه‌كگورك یاوه‌ری شاندی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئاگاداری كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانین و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه له‌سه‌ر هێڵین.