سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن ئاشكرا ده‌كات، كه تایبه‌ته به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ.
ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه بووه كه باسیان لە ئامادەكارییەكان و پلانی سەربازی بۆ رزگاركردنی موسڵ و هەماهەنگی نێوان هێزە بەشداربووەكان كرایەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێم باسی لە بایەخی بوونی پلانی سیاسی بۆ قۆناغی دوای رزگاركردنی موسڵ كردەوە كه ئامانجیشی رێگەگرتنە لە قووڵتربوونی كێشەكان و پاراستن و پێدانی دڵنیایی بە پێكهاتەكان بەتایبەتی مەسیحی و ئێزییدییەكانی پارێزگای نەینەوا.
شاندی ئه‌مریكی پێداگری له‌سه‌ر رۆڵ و پێگەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی رزگاركردنی موسڵ، پلان و ستراتیژیی سەربازی و سیاسیی ئەمریكا لە دەستپێكردنی ئۆپەڕاسیۆنی رزگار كردنی موسڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی خسته‌ڕوو.
جێگری وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مركیا ئه‌نتۆنی بلینكن به یاوه‌ری برێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و دۆگڵاس سیڵیمەن باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ ستێڤن داونسێند فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق كێن گڕووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سه‌ردانی بارزانیان كردبوو.
شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌ر پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی به‌ره‌و ماڵی سه‌رۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسووم له شاری هه‌ولێر به‌رێكه‌وت.