فینله‌ندا ژماره‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ده‌كات به 100 كه‌س
شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لێستێكی پێداویستی سه‌ربازییان داوه‌ته حكومه‌تی فینله‌ندا
K24 – هه‌ولێر:
شاندی باڵای پێشمه‌رگه ماوه‌ی سێ رۆژه له سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی فینله‌ندا گه‌یشتوونه‌ته هێلسنكی پایته‌خی ئه‌و وڵاته و چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامداوه.
عه‌مید روكن هه‌ژار به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی ئه‌و شانده باڵایه‌ی پێشمه‌رگه بۆ فینله‌ندا به ماڵپه‌ڕی "كوردستان 24" راگه‌یاند" شانده‌كه به بانگێشتی فه‌رمی ئه‌و وڵاته هاتوونه‌ته فینله‌ندا و له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك دیدار و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی فینله‌ندی دا ئه‌نجامداوه.
.jpg)
"عه‌مید روكن هه‌ژار" ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شاندی باڵای پێشمه‌رگه له‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ند داواكارییه‌كی له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی فینله‌ندا هه‌بووه و ئه‌وانیش وه‌ك پێویست وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئێمه‌یان داوه‌ته‌وه و بڕیاریارنداوه كه ژماره‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان دوو به‌رامبه‌ر بكه‌ن و له "50" راوێژكاره‌وه بیكه‌ن به "100" راوێژكاری سه‌ربازی كه ئه‌ركی سه‌ره‌كییان مه‌شق و راهێنانی گشتی و تایبه‌ته به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، و ئێستا ئه‌و "50 " راوێژكاره‌ی ماوه‌ی ساڵێكه له كوردستانن به شێكن له سه‌نته‌ری راهێنانی هاوبه‌ش له كوردستان "KTCC" كه حه‌وت وڵاتی ناو هه‌وپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش تێیدا به‌شدارن و فینله‌نداش یه‌كێك له‌و حه‌وت وڵاته‌یه.
.jpg)
له‌باره‌ی گرنگی ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییانه‌ی فینله‌نداوه له هه‌رێمی كوردستان و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، عه‌مید روكن هه‌ژار گوتی" ئه‌و راوێژكارانه له بنكه‌كانی مه‌شقی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و جۆری مه‌شقه‌كانیش تایبه‌ت و گشتین و زۆر جار بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه چوونه‌ته به‌ره‌كانی شه‌ڕ به تایبه‌تی له میحوه‌ری "6" رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بووه و به زیادكردنی ئه‌و راوێژكارانه له "50" كه‌سه‌وه بۆ "100" كه‌س رۆڵ و كاریگه‌رییان زۆرتر ده‌بێت.
.jpg)
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شاندی باڵای پێشمه‌رگه لیستێكی له پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی راده‌ستی به‌رپرسانی حكومه‌تی فینله‌ندی كردووه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه كه دیراسه‌ی بكه‌ن و دواتر وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه.
له باره‌ی جۆری ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه له‌و لیسته‌دا پێشكه‌ش به حكومه‌تی فینله‌ندی كراوه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانده باڵاكه‌ی پێشمه‌رگه گوتی" یاساكانی فینله‌ندا رێگه نادات كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بدرێت به هیچ لایه‌نێك، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه كه به كه‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی دیكه هاوكاریمان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆك،دووربینی شه‌و،كڵاوی سه‌ربازی، گولهبهند و چه‌ند پێداویستییه‌كی دیكه كه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێویستن.
.jpg)
عه‌مید روكن هه‌ژار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه شاندی باڵای پێشمه‌رگه له لایه‌ن "كه‌ریم شنگالی" وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و وه‌زیری ناوخۆ،سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و ئه‌ندامانی ئه‌و شانده باڵایه‌ش پێكهاتوون له"جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا" و "محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود" و لیوا "سیروان بارزانی" و فه‌ریق"شێروان عه‌بدولڕه‌حمان" و "عه‌مید روكن هه‌ژار".
له رۆژی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی به‌رگری په‌رله‌مانی فینله‌ندی و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی فینله‌ندا كۆبوونه‌ته‌وه و له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعش گفتوگۆ كراوه و به‌رپرسانی په‌رله‌مانی فینله‌ندیش ستایشی ئازایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووه و سوپاسی ئه‌و قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه كه له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعشدا بۆ ئازادی و له پێناو مرۆڤایه‌تیدا به‌خشیویانه.
.jpg)
هه‌روه‌ها رۆژی دووه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی فینله‌ندا و وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا كۆبوونه‌ته‌وه و پرسی شه‌ڕی دژی داعش و پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ و دۆخی ئاواره‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان داوایانكردووه به‌پێی ئه‌وه‌ی فینله‌ندا وڵاتێكی گرنگی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپایه و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی،كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه بكرێت كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه چه‌ند ساڵێكه له هه‌رێمی كوردستانن و ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س.
.jpg)
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانده باڵاكه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه داوایان له به‌رپرسانی حكومه‌تی فینله‌ندی كردووه له‌و بواره‌دا رۆوڵی زیاتریان هه‌بێت به تایبه‌تی ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره كه به هۆی ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی موسڵه‌وه ژماره‌ی ئاواره‌كان زیاتر ببێت و زیاتر له "500" هه‌زار كه‌سی دیكه ئاواره‌ببن، كه ئه‌گه‌ر بێتوو له هه‌رێمی كوردستاندا هاوكاری نه‌كرێن و ژیانیان بۆ دابین نه‌كرێت،ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر ئه‌و خه‌ڵكه روو بكه‌نه ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌وروپاش پێویسته به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوكاری ئاواره‌كان بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستان.
.jpg)
ئه‌مڕۆش ئه‌و شانده سه‌ردانی ده‌زگای په‌نابه‌رانی فینله‌ندایان كردووه و هه‌روه‌ها سه‌ردانی كارگه‌یه‌ی به ناوبانگی دروستكردنی كه‌ل و په‌لی گوله‌نه‌بڕیان كردووه و بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی فینله‌ندی كه سه‌ر به پارتی سۆشیالیستی فینله‌ندایه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی سۆشیالیست و به‌رپرسانی ئه‌و پارته‌دا كۆببنه‌وه.
له‌و دیدارانه‌دا باسی بابه‌تی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كراوه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تێگه‌یشتنیان بۆ ئه‌و مافه ره‌وایه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووه.
.jpg)
هه‌روه‌ها له‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌دا شانده‌كه داوایانكردووه كه پاش پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ و كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش‌یش فینله‌ندا ئه‌و راوێژكارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بهێڵێته‌وه و له بواری رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش رایانگه‌یاندووه كه دیراسه‌ی ئه‌و داخوازییه‌ش ده‌كه‌ن و جارێ تا ساڵێكی دیكه له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی راوێژكاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان درێژكراوه‌ته‌وه و ژماره‌كه‌شیان كردووه به دوو به‌رامبه‌ر.
.jpg)
ئه‌مه جاری دووه‌مه شاندی پێشمه‌رگه سه‌ردانی وڵاتی فینله‌ندا ده‌كه‌ن و جاری یه‌كه‌م له ساڵی 2014 دا چوونه ئه‌و وڵاته و له‌و سه‌ردانه‌دا بڕیاردرا كه "50" راوێژكاری سه‌ربازی فینله‌ندی بێنه كوردستان و له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌شدا ژماره‌كه زیادكراوه بۆ "100" راوێژكار و لێستێكیش خراوه‌ته به‌رده‌ستی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كه له كۆمه‌ڵێك پێداویستی و كه‌لوپه‌ل سه‌ربازی پێكهاتووه.
ئاماده‌كردن: عادل قه‌ره‌داخی
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)