به ڤیدیۆ.. له په‌خشی راسته‌وخۆدا له كه‌ركووك رێگری له تیمی كوردستان 24 ده‌كرێت
له كاتی رووماڵكردنی رێوڕه‌سمی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدێكی یه‌په‌گه
K24 - كه‌ركووك:
له كاتی رووماڵكردنی رێوڕه‌سمی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌رڤافێكی یه‌په‌گه له كه‌رووك، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی په‌كه‌كه رێگری له تیمی كوردستان 24 ده‌كرێت و باوكی شه‌هیده‌كه‌ش ئاماده‌یه بۆ كوردستان 24 قسه بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تیمی كه‌ناڵی كوردستان 24 له كه‌ركووك، له‌سه‌ر داوای باوكی ئه‌و شه‌هیده‌ی یه‌په‌گه‌وه بۆ رووماڵكردنی رێوڕه‌سمه‌كه ئاماده‌بووه، به‌ڵام دواجار رێگه‌نه‌درا رووماڵه‌كه له‌لایه‌ن هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنه‌وه رووماڵ بكرێت.
هاوكات باوكی ئه‌و شه‌هیده قسه بۆ كوردستان 24 ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه سه‌ربه‌رزین به شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌مان و ئه‌و شه‌هیدی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه".
هه‌ر له‌میانی رووماڵكردنی رێوڕه‌سمه‌كه، هه‌ڕه‌شه له وێنه‌گرانی كوردستان 24 كرا و وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له لایه‌نگرانی په‌كه‌كه ده‌ڵێت: "به‌خۆشی بڕۆن و ئێره جێبهێڵن".
وه‌ك هونه‌ر ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك پێی راگه‌یاندین، هه‌ندێك له ئاماده‌بووان نه‌یانهێشت رووماڵه‌كه ته‌واو بكرێت و ناچاركراون رووماڵه راسته‌وخۆكه رابگرن و كۆتایی پێبهێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر داوای باوكی شه‌هیده‌كه له‌وێ ئاماده‌بووین، ئه‌و ئاماده‌بوو قسه بۆ كوردستان 24 بكات و لێدوانیشی داوه، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه رێگه‌یان نه‌دا رێوڕه‌سمه‌كه رووماڵ بكه‌ین".
رێگری له تیمی كه‌ناڵی كوردستان 24 له كه‌ركووك، له‌كاتێكدایه، كه وه‌ك هه‌میشه ئه‌و كه‌ناڵه رێزی له شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان گرتووه و هاوشانی ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان، له هێزی پێشمه‌رگه، به شه‌هید ناوی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی یه‌په‌گه‌ی بردووه.