هاووڵاتیان داواده‌كه‌ن له‌شه‌وانیشدا پاسه‌كان كاربكه‌ن و شۆفێرانیش ئاماده‌ن
ته‌نها له رۆژدا كار ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نزیكەی ھەزار پاس لە شاری ھەولێر رۆژانە خزمەتگوزاری گواستنەوە و گەیاندن پێشكەش دەكەن و تارادەیەكیش توانیویانە كێشەی ھاتوچۆ ناو شار چارەسەر بكەن، بەڵام ھاووڵاتییان و شۆفێرانی پاسەكان داوا دەكەن نەك تەنیا بە رۆژ بەڵكوو تا درەنگانی شەو كار بكەن و سیستمێكیش بۆ كات و شوێنی پاسەكان دابنرێت.
به‌شێكی زۆر له هاووڵاتیان له رێگای هێڵی گواستنه‌وه‌ی پاسه‌كانه‌وه، كاری رۆژانه‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره ئه‌وه‌یه، ئه‌م هێلانه ته‌نها به ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و له‌شه‌واندا هیچ پاسێك له‌شه‌قامه‌كاندا بوونی نیيه.
ته‌نها له شاری هه‌ولێر و له كاتی رۆژدا، 950 پاس و مینی پاس له هێله‌كانی ناوشاردا كارده‌كه‌ن و زۆربه‌ی ئه‌و هێڵانه تایبه‌تن به‌ناو بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كان، كه‌چی له دوای خۆرئاوا بوونه‌وه، ئه‌و 950 پاسه له‌كار ده‌وه‌ستن و گواستنه‌وه‌ی گشتیش كۆتایی دێت. هاوولاتیان و شۆفێری پاسه‌كانیش پییان باشه به شه‌ویشدا پاسه‌كان كاربكه‌ن تاوه‌كو گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌رده‌وامبێت.