"لە پێناو قووتی جەژندا" هاوكارى ماددى به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كاندا دابه‌شكرد
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراوێكی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت
K24 - هه‌ولێر:
ئەگەر قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دروست کردبێت، ئه‌وا ئه‌م دۆخە بۆ خاوەن پێداویستيیە تایبەتەکان کاریگەری زیاتری هه‌یه، چەند رۆژێک بەر لە جەژنی قوربان لە لایەن حەوت ڕێکخراوی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ژێر دروشمی "لە پێناو قووتی جەژندا" کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەك و ھاوکاری ماددی راگەیێنرا.
ئەگەر قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دروست کردبێت، ئه‌وا ئه‌م دۆخە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کاریگەری زیاتری هه‌یه، چەند رۆژێک بەر لە جەژنی قوربانی لە لایەن ٧ ڕێکخراوی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ژێر دروشمی "لە پێناو قووتی جەژندا" کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری مادی ڕاگەیەنرا.
بەرزان عه‌لی یەکێک لەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەیە کە باوكی 5 منداڵە کە ھیچیان وەک ئەم خاوەن پێدوایستی تایبەت نین، وەک خۆی دەڵێت بەھۆی ئەو بڕە پارەیەی لە ڕێی کەمپینەکەوە کۆکراوەتەوە توانیویانە جەژن بکەن، ده‌شڵێت به‌هۆی بێ مووچەیی، تەنانەت لە بازاڕیش کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی خێزانەکەی دابین بکات.