جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په گیرا
K24 – هه‌ولێر
جیگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په ئالپ ئالتنۆرس شه‌ش رۆژ پێش ئێستا له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیرا كرابوو و بۆ شاری تۆكات گواسترایه‌وه، ئه‌مڕۆ بڕیاری گرتنی درا و بۆ زیندان گواسترایه‌وه.
ده‌ره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ئالپ ئالتنۆرس له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی تر بردرایه به‌رده‌م دادوه‌ر له دادگای شاری تۆكات و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌گه‌ل شه‌ش كه‌سی تر بڕیاری گرتنیان درا و دوو كه‌سی دیكه‌یان ئازادكران.
جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په شه‌ش رۆژ پێش ئێستا له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی پۆلیس له 15 ناوچه ده‌ستگیر كرا. گیراوه‌كان هه‌ر ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی كه بڕیاری گرتنی درا، به ئۆتۆمبێلی پۆلیس بۆ زیندانی چاملیبهل گواسترانه‌وه.
دوو به‌رپرسی هه‌ده‌په له پارێزگای توكات له‌ناو گیراوهكاندان و سێ كه‌سی تریشی ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ن.