بریتانیا داوا له هاوولاتیانی ده‌كات سه‌ردانی ناوچه كوردییه‌كانی باكووری كوردستان نه‌كه‌ن
باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له توركیا داخرا
K24 – هه‌ولێر
وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له توركیا به هۆكاری ئه‌منی، داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات سه‌ردانی ناوچه كوردییه‌كانی باكووری كوردستان نه‌كه‌ن و نزیكی سنووری سوریا نه‌بن.
وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له ماڵپه‌ری خۆی رایگه‌یاند باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ئه‌نقه‌ره له رۆژی هه‌ینی 16 ئه‌یلول به‌هۆكاری ئه‌منی داده‌خرێت.
باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له ئه‌نقه‌ر له ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژنی قوربان له رۆژی دووشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه داخرابوو، به‌ڵام داخستنی ئه‌مجاره كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستپێده‌كات به هۆكاری ئه‌منیییه.
توركیا له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی به‌خۆوه دیت كه دواترینیان له شاری دیلۆك له باكووری كوردستان بوو، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 54 كه‌س كوژران، 22 له كوژراون منداڵن بوون، پاش ئه‌وه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی داعش ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌ی خێزانێكی كورد كرده ئامانج.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات له كاتی گه‌شت بۆ توركیا خۆیان له 10 كیلۆمه‌تری سنووری سوریا و شاری ئامه‌د بپارێزن و ته‌نیا له كاتی پێویستدا گه‌شت بۆ ناوچه‌كانی شرنا‌خ، مێردین، روحا، دیلۆك، ئامه‌د و كلیسن و هاتای بكه‌ت، كه نزیكه‌ی ته‌واویان له باكووری كوردستان هه‌ڵكه‌وتوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له ئامه‌د، شرنا‌خ و جۆله‌مێرگ دژی په‌كه‌كه ده‌كات، كه داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات خۆیان له گه‌شت بۆ ئه‌و شوێنانه بپارێزن.