ئه‌مشه‌و له پرێمه‌ر لیگ یارییه‌كی ئاگرین به‌ڕێوه ده‌چێت
لیڤه‌رپوول و چێڵسی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی له یارییه‌كی لوتكه‌دا یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چێڵسی گه‌شتی له‌نده‌ن ده‌كات.
بڕیاره له كات 22:00ـی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی چێڵسی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج میوانداریی یانه‌ی لیڤه‌رپوول بكات.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی داڤید لویز، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی، راهێنه‌ری بلووز هێشتا سوودی له‌م به‌رگریكاره به‌رازیله وه‌رنه‌گرتووه، راهێنه‌ره ئیتاڵیاییه‌كه ده‌یه‌وێت بۆ جه‌نگی لیڤه‌رپوول له شوێنی جۆن تێری كه تووشی پێكان بووه سوود له داڤید لویز وه‌ربگرێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی لیڤه‌رپوول به ته‌واوی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی متمانه‌یه‌كی گه‌وره به یۆرگن كلۆپ و جه‌نگاوه‌ره‌كانی به‌خشیوه.
یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و چێڵسی له‌م وه‌رزه‌دا به‌شداریی له هیچ خولێكی ئه‌ورووپا ناكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌نجامه خراپه‌كانی وه‌رزی رابردوو بكه‌نه‌وه.
چێڵسی به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت، لیڤه‌رپوولیش به 7 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌ر لیگی گرتووه.