به رێژه‌ى له سه‌دا يه‌ك نرخى زێڕ دابه‌زى
نرخى زێڕ نزمترین ئاستی له 2 هه‌فته‌ی رابردوودا تۆمار كرد
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى كاریگه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و زیادبوونی خستنه‌ڕووى زێڕ، نرخی زێڕ له بازاره جیهانییه‌كاندا گه‌یشته نزمترین ئاستی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو.
له ئاڵوگۆڕی بازاره‌كاندا نرخی زێڕ نزیكه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك دابه‌زینی تۆمار كردوو هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به هه‌زار و314 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، ئه‌مه‌ش نزمترین نرخیه‌تی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا.
دابه‌زینی نرخی زێڕ له‌كاتێكدایه كه كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌ك ماوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووی بانكی له ئارادایه كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان.