هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ جه‌يهان ده‌ستيپێكرده‌وه
دواى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه تهكنيكييهى كه له دوو رۆژى رابردوودا بووه هۆى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جه‌يهان، ئه‌مڕۆ ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌ستيپێكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دواى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه تهكنيكييهى كه له دوو رۆژى رابردوودا بووه هۆى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جه‌يهان، ئه‌مڕۆ ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌ستيپێكرده‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان پشتڕاستکردەوە.
گوتيشى: ئه‌مڕۆ کاتژمێر 12:00ی نيوه‌ڕۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک دەستیپێکردەوە.
روونيشيكرده‌وه، رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت له رێگه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا ده‌كرێت.