له جه‌ژندا 50 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ده‌ڤه‌ری سۆران كردووه
ته‌نها 3 هۆتێل له‌شاری سۆران هه‌ن
K24 - سۆران:
له‌ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژنی قوربان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌شتیاران روویان له‌سه‌یرانگا و هاوینه‌هه‌واره‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران كرد.
ئه‌و هاونیشتیمانيیه خاوه‌نی یه‌كێك له‌هۆتێله‌كانی سۆرانه و له‌به‌دواداچونیكی كوردستان24 ڕۆژێك پێشهاتنی جه‌ژن گله‌یی نه‌بوونی گه‌شتیارو سستی بازاری میوانخانه‌كانی كرد, به‌ڵام ئێستا قسه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه.
به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم نزیكه‌ی (156)هه‌زار گه‌شتیار له‌ماوه‌ی ڕۆژانی جه‌ژندا هاتونه‌ته باشوری كوردستان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌رئابوری هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه.
به‌پێی ئاماری پێشوه‌خته زیاتر له (50)هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌گه‌شتیاریه‌كانی گه‌لی عه‌لی به‌گ ، بێخاڵ ، جوندیان، گه‌لی سه‌كران و شوێنه‌گه‌شتیاریه‌كانی دیكه له‌سنوری قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، ڕواندز مێرگه‌سۆر سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێریان كردووه.