نووسه‌ر و توێژه‌رانی عه‌ره‌ب: ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ سه‌قامگیری عێراق
K24 - به‌غدا:
ھەندێك لە نووسه‌ر و توێژه‌ران، له شاری به‌غدا پشتیوانی له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن، ئەوان وای دەبینن: ده‌وڵه‌تی كوردستان دەبێتە فاكته‌رێك بۆ سه‌قامگیربوونی عێراق.
ئەو نووسەرە عێراقيیانە دەیگێڕنەوە له كاتی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه سته‌م له كورد كراوه، ئەگەر گەلی كورد بڕیاری خۆی بدات ئەوا جیابوونەوە مافێكی سرووشتییە.
له شه‌قامی موته‌نه‌بی له نێو ئاڵۆزییهكاتی په‌رتووك و نووسه‌ران و تێكه‌ڵبوونی هزره جیاوازه‌كان، له باره‌ی له دایكبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ر له نوێ له فه‌لسه‌فه‌ی مێژووی و نوێ و هاوكات پێدانی ئه‌م مافه له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی خوێندنه‌وه‌ی جیاجیا له یاسای پاشا و سه‌رۆكه‌كان و رێككه‌وتن و یاری نه‌ته‌وه‌كان له دانانی چاره‌نووسی گه‌لێك به ته‌واوه‌تی له ژێر ره‌حمه‌ت و پشتگوێ خستنی سهرهتايیترین مافی چاره‌ی خۆنووسین.