ئەمریکا: چارەسەری کێشەکانی یەکێتیمان لا گرنگە
"مەکگۆرك بەڵێنی بە مه‌لا بەختیار داوە كه هەوڵدەدەن بەزووترین کات کۆببنەوە"
K24 - هه‌ولێر:
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نووسینگەی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی برێت مەکگۆرک، نوێنەری باراک ئۆباما لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بە مەلا بەختیاری راگەیاندووە، گرنگترین بابەت یەكگرتنی ھێزە كوردییەكانە لە بەغدا.
برێت مەکگۆرک، نوێنەری باراک ئۆباما لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکیتی ئەنجامدا و تێیدا مەکگۆرک رایگەیاندووە، بەلای واشنتنەوە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوخۆی یەکێتی نیشتمانی كوردستان گرنگە.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی نووسینگەی مەلا بەختیار، بڕیاربوو، رۆژی پێنجشەممە ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و برێت مەکگۆرک، لەگەڵ مەلا بەختیاردا کۆببنەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێك كۆبوونەوەكە دواخراوە و دواتر مەکگۆرک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەلا بەختیار ئەنجامداوە و بە مەلا بەختیاری راگەیاندووە لە بارەی كێشەكانی یەكێتیی، ئه‌مریكا به‌هه‌ستیارییه‌وه ههڵسوكهوتدهكات.
مەكگۆرك لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا جەختیكردووەتەوە وه‌كو ئه‌مریكا، یەكگرتووییان لا مه‌به‌سته و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیشیان لا گرنگه.
مەكگۆرك هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌هه‌مووی گرنگتر، یه‌كگرتوویی هێزه كوردستانییه‌كانه له‌به‌غدا".
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە مەکگۆرك بەڵێنی بە مه‌لا بەختیار داوە هەوڵدەدەن بەزووترین کات کۆببنەوە.