ئێران ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم تۆپباران ده‌كات
خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاواره بوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كاتژمێر 8:30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تۆپخانه‌كانی ئێران ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات و په‌یامنێری "كوردستان24" رایگه‌یاند" تۆپبارانه‌كه ناوچه‌كانی برادۆستی گرتووه‌ته‌وه و ئێران به قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری "كوردستان 24" تا ئێستا تۆپبارانه‌كه هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه تۆپباران به‌رده‌وامه و هۆكاری تۆپبارانكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به بیانووی هه‌بوونی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌یه، له‌كاتێكدا هیچ هێز و پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و ناوچانه‌دا نابینرێن.
به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ئاواره‌بوون ، به تایبه‌تی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ره‌وه‌ند و خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌ڕابوونه‌وه ئه‌و ناوچانه،به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ش ئه‌و خه‌ڵكه ئاواره بوونه‌ته‌وه.
ناو به ناو ئێران ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج و له رابردوودا به‌هۆی بۆردوومانی تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی به هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه گه‌یاندووه و له ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره بوون.