سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهرۆككۆماری عێراق كۆدهبنهوه
گفتوگۆ لهبارهی شهڕی كۆنترۆڵكردنهوهی موسڵ و رهوشی ئاوارهكان
K24 – ههولێر:
مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پیرمام لەگەڵ فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان٢٤ کەوتوون، مژارەکانی کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و فوئاد مەعسووم، بریتن لە ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، شەڕی داعش بەتایبەت شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ و ھاوکارییکردنی ئاوارەکان.
کۆبوونەوەی بارزانی و فوئاد مەعسووم، لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ ھەریەک لە مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و فوئاد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق کۆبووەوە.