له جوله‌مێرگ 3 سه‌رباز كوژران
چوار دیكه‌شی بریندار بوونه
K24 – هه‌ولێر
له پارێزگای جوله‌مێرگ له باكووری كوردستان سێ سه‌ربازی سوپای تورك كوژران و چوار دیكه‌شی بریندار بوونه.
شه‌ڕ و پێكدادان له نزیك گوندی "كه‌هێ" له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا روویدا كه به پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان سێ سه‌رباز كوژران و سێ دیكه‌شی برینداربوونه.
پێكدادان كاتژمێر 11:00 پێش نیوه‌ڕۆ به دووری 25 كیلۆمه‌تری رێگه‌ی نێوان جوله‌مێرگ-چه‌لێ روویداوه.
والیی جوله‌مێرگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌م شه‌ڕه كرد و رایگه‌یاند هێزه‌كانیان كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشێكی په‌كه‌كه و له ئه‌نجامدا سێ سه‌رباز كوژراون و چواری دیكه‌شی بریندار بوونه.