پارتی هاتنی شانده "باڵاكهی" ئهمهریكا تاووتوێ دهكات
K24 - ههولێر:
سبەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەو حزبە لە پیرمام کۆدەبێتەوە و تاووتوێی دوایین پێشهاتەکان دەکات.
سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، کە سبەی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆبوونەوەکەیاندا باس لە رەوشی ناوخۆیی و پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان دەکرێت.
سەرچاوە باڵاکە ئاشکراشی کرد، کە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان دەکرێت بۆ دەرئەنجامی هاتنی شاندە باڵاکەی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان و دەرئەنجامەکانی سەفەرەکەی سەرۆك بارزانی بۆ تورکیا و فەرەنسا.