حكوومه‌تی هه‌رێم لایه‌نه سیاسییه‌كان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی فراوان ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران: داتا و زانیارییه دروسته‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا له لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، به‌یه‌كه‌وه كار بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ خستنه‌ڕووی داتا و زانیاری دروست له باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان و پرۆسه‌ی چاكسازی، هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ماوه‌یه‌كه لایه‌نه سیاسییه‌كانى به‌شدارى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان، له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنه‌وه دید و بۆچوون و سه‌رنج و تێبینیى جیاجیا ده‌رباره‌ى قه‌یرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان و پرسى داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو، سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێى باشه بۆ خستنه‌ڕووى داتا و زانیاریى دروست و فه‌رمى له‌مباره‌یه‌وه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان بكات و له‌سه‌ر ئه‌م باسانه و ته‌واوى داتا و زانیارییه‌كانیان و هه‌نگاوه‌كانى چاكسازیى حكوومه‌ت گفتوگۆ بكه‌ن و هه‌موومان پێكه‌وه بۆ به‌رژوه‌ندیى گشتى كار بۆ سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان بكه‌ین.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
17/9/2016