گهشتێك به ژيانى كچى كوردستاندا
گۆڤاری تایمی ئەمریکی، نادیە مورادی بە یەکێک لە بەهێزترین کەسایەتییەکانی جیهان دەستنیشانکردووە.
K24 – ههولێر:
نادیە موراد، كچە كوردی ئێزدی کە چیرۆکەکەی تەواوی جیهانی سەرسامکرد کاتێک لە دەستی داعش رزگاریبوو، لە باڵهخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی بان کی موون سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیازپاکی دەستنیشانكرا.
نادیە موراد یەکێکە لە كاندیدەكان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، ئەمە سەرەڕای ئەوەی گۆڤاری تایمی ئەمریکی، نادیە مورادی بە یەکێک لە بەهێزترین کەسایەتییەکانی جیهان دەستنیشانکردووە.