هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆباما ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره فوئاد حوسێن، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به یاوه‌ری شاندێكی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بچێته نیویۆرك.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ده‌كات و له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی، له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان، كه فوئاد حوسێنه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسی به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئیداره‌كردنی پارێزگای موسڵ له‌دوای تێكشكاندنی داعش، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ ئۆباما، باسی لێوه‌ده‌كرێت.
رۆژی 19ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ر، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران كۆده‌بێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دواتریش، 20ی ئهیلوول، گفتوگۆی ساڵانه ده‌ست پێده‌كات و زۆربه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.